به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : سەید عەبباس عەراقچی سەرۆکی ستادی پێو شۆینگرتنی جیبەجێبوونی هەنگاوی هاوبەش لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە وتی : کۆبوونەوەی ئەمڕۆی کۆمیسیۆنی هاوبەشی پێنج کۆیەک ، یەکەمین کۆبوونەوەیە کەلەکاتی جێبەجێبوونی هەنگاوی هاوبەشەوە لەئاستی وەزیران دا بەڕیوە دەچێت .
لە هەنگاوی هاوبەش دا پێشبینی کراوە کەهەردووساڵ جارێک کۆبوونەوەی وەزیران پێک بێت یان لە بەروارێکی زووتر ئەگەر بێتوو وڵاتانی ئەندام داوای بکەن . ئێستا زیاتر لە یەکساڵ لە پەسەند کرانی هەنگاوی هاوبەش تێدەپەڕێت و دەڕۆینە نێو نۆهەمین مانگی جێبەجێبوونی . ئێران بە گوێرەی هەموو ئەرک وبەلێنیەکانی کەلەلایەن ئاژانسەوە پشت ڕاست کراوەتەوە هەنگاوی هەڵگرتووە .
بەڵام لە حالێکدا کە هەموو برگەکانی بڕیار نامەکەی ئەنجوومەنی ئاسایش و هەروەها بڕیار نامەی ئەنجوومەنی بڕیاردەران لەبارەی پرسی ناڤۆکیی ئێران کۆتایی پێ هاتووە ،جێبەجێبوونی ئەرکی لایەنەکانی دیکەی هەنگاوی هاوبەش جێگای رەزامەندی نییە .دوای هەنگاوی هاوبەش هاوکاریی گەلێک لەوانە لە بواری چالاکییەکانی ناڤۆکی هاتوونەتە ئاراوە، بەڵام ئەم هاوکارییانەیش بەرەو ڕووی کەم و کۆری ولاوازی گەلێک بوونەتەوە .
هەنگاوی هاوبەش و بڕیارنامەی دیسەمبەری ٢٠١٥ ی ئەنجوومەنی بڕیاردەران فەرمانێکی ڕوون نیشان ئەدات وڕاپۆرتەکانی سکرتێری گشتیی ئاژانسیش باس لە هەموو هەنگاوەکانی هاوپێوەند بە پرسی ناڤۆکی دەکات کە بە تەواوەتی لەلایەن ئێرانەوە هەڵگیراون.
بەم حالەیش کارنەمەی هەنگاوی هاوبەش و ئەنجامەکانی لەکردەوەی ئەم ڕێککەوتنە لە بەشەکانی ئابووری وبازەرگانی ، زۆر جێگای دڵخۆشی نین .بە سەرنجدانی ئالۆزکاوی و بەربڵاوبوونی باسەکان بەتایبەت لە بواری بایکۆتەکانەوە، لەشەس مانگی ڕابردوودا باسگەلێکی چڕو پڕ لە دەڤەری مەسەلەکانی بانکی لەئارادابوون و ئەو باسانە هەروادرێژەیان هەیە . بەڵام کەمتەرخەمی لە جێبەجێکرانی هەنگاوی هاوبەش لایەنێکی دیکەی ئەم پرسەیە .
لایەنی دیکەی ئەم مەسەلە درێژەی سیاسەتی دووفاقیانەی ئەمریکا لە پرسی ناڤۆکی دایە . یەکێ لە برگەکانی ئاشکرای ئەم دوو فاقی بوونەی هەڵوێستەکانی ڕیاکارانەی ئەمریکا بەرامبەر بۆمبا ناڤۆکییەکانی ئیسرائیلە کە ساڵانێکی زۆرە لەژێر کارتێکەریی دەنگ وباسەکان دایە .
ئاشکرا کرانی ئیمەیلی یەکێ لە کاربەدەستانی ئەمریکا ئەم مەسەلەیەی جارێکی تر لە میدیاکان دا زەقکردەوە .هەواڵدەریی ئاسۆشێتیدپریس لەم دواییەدا لە راپۆرتێک لە واشنگتۆن نووسی ، یەکێک لە ئیمەیلەکانی لەقاو دراوی کالین پاوڤێل ، وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا ،باس لەوەدەکات ئیسرائیل ٢٠٠ کڵاوەی ناڤۆکیی هەیە .
ئەم ژەنەراڵە خانە نشینەی ئەمریکا کە وەکوو ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی کوشکی سپی و سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکاش خزمەتی کردووە ، ساڵی رابردوو لەکاتی گۆڕینەوەی ئیمەیلێکی خۆکەسی کە لەم حەوتانە هەکێرەکان لەقاویان داوە ، هەروەها وتوویەتی چەکە ئەتۆمیەکانیی ئیسرائیل بەرەوتاران گیردراون .
ڕژێمی زایۆنی هەرگیز لە هیچکام لە ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتیەکانی هاوپێوەند بە قەدەخەی چەکەکانی کوشتاری بەکۆمەڵ و ناڤۆکی دا بەشداری ناکات وهیچکات بە پشکێنەرانی ئاژانس ئیزنی سەردانی دامەزراوە نهێنییە ناڤۆکییەکانی خۆی نەداوە ، بەڵام نوینەری ئەم ڕژێمە لە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی بڕیاردەرانی ئاژانس ، بەرنامەی ناڤۆکیی ئێرانس کە ئاشتیانە بوونی لە زیاتر لە سی ڕاپۆرتی پشکینەرانی ئاژانس دا پشتڕاست کراوەتەوە ، وەک هەڕەشەی ناڤۆکی لەقەڵەم دەدات .
ئەم جم وجووڵانە هەڵبەت نەیتوانیوە بەشەکانی نهێنیی بەرنامەی ناڤۆکی ئەم ڕژێمە کە هەڕەشەی ڕاستەقینەیە دژی ئاشتیی جیهانی و ئاسایشی نێو دەوڵەتی بشارێتەوە ،، بەڵام ئەم فریوکارییە و پێداگریی ئەمریکا لە سەر درێژەی ئەم دووفاقی بوونە زەبرێکی زۆری داوە لە قازانج وبەرژەوەندیی ئابووری و پێشکەوتنی زانستیانەی ئێران و جیبەجێبوونی تۆکمەی ڕێککەوتننامەی قەدەخەی بەرهەمهێنان وپەرەی چەکی ناڤۆکی (ئین پی تی) .
"حەسەن ڕۆحانی " سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی پێنج شەممە لە دیداری بلیمەتان و خاوەن بیرە ئەمریکاییەکان لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە نیۆیۆرک بە ئاماژە دان بەم خالە وتی : کۆماری ئیسلامیی ئێران لە درێژەی ساڵانی ڕابردوو لەسەر بوختانیکی ناڕەوا تۆمەتبار کرابوو و لەسەر بنەمای هەر ئەو بوختانەش خەڵکی ئێران زیانبایی قوورسیان داوە .
دوکتور رۆحانی بەڕاشکاوی وتی : تاران هۆگری ئەوەیە تا لە وتووێژیکی ڕاشکاوانە و چاو لە چاو لەگەڵ هەموو دەستەڵاتەکان لەبارەی بوختانە نارەواکان بدوێ و لە ئاکامیش دا ئاژانسی نێودەووڵەتیی وزەی ناڤۆکی لەم بوارەدا ڕای خۆێ ڕابگەێنێت ....
کۆتایی کورتە نامە/310